ئهمرۆ چوارشهممه 30ی نیسانی 2025 وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه: به فهرمانی ئاوات شێخ جهناب وهزیری دارایی و ئابووری، بڕی 45 ملیار دینار بۆ تهواوكردنی پرۆژهكانی پارێزگاكانی سلێمانی ،ههڵهبجه و ئیدارهی گهرمیان و راپهرین تهرخان كرا.
له راگهیهنراوهكهی وهزارهتی دارایی و ئابووری ئهوهش هاتووه : بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێم سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەکێتی بەڵێندەران و بانکەکانی سەر بەوەزارەت، دوای ئەو کۆبوونەوانە و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان ، وەزیری دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەکانن لهو سنوورانه..
وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە 45 ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی 100 مەتری سلێمانی و ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان و شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.
هاوکات هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری دا بەبەردەوام بوونی لیژنەی خەرجکردنی گەڕانەوەی (التأمینات و خطاب الضمان)ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان ، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی ڕێژە و گوژمەی دیاریکراو.
1- 4،500،000،000 چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
2- 4،000،000،000 چوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
3- 3،500،000،000 سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.
4-3،000،000،000 سێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.
5- 2،000،000،000 دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.
6- 2،000،000،000 دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
7- 5،000،000،000 پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان.
8- 20،000،000،000 بیست ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی ( 100 ) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان ).
9- 1،500،000،000 یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.