Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 22:00

سامان بەرزنجی: وەزارەتی تەندروستی ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ناوی چووە ناو کتێبی گینس و هاووڵاتییانی کوردستانیش بە هۆشیارترین کۆمەڵگەی تەندروست ناویان چووەتە کتێبەکەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناوی وەزارەتی تەندروستی لە کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی گینس تۆمارکراوە دوای ئەوەی رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە رێکارەکانی خۆ پاراستن لە پەتای کۆڕۆنا.

ئاماژەی بەوەشدا ئەم تۆمارە لە ساڵی 2020 تۆمارکراوە کاتێک بەشداربوون لە رێورەسمێکی هۆشیارکردنەوە لە شاری سلێمانی بە قردێلەیەکی درێژی حەوت هەزار و 299 مەتر و 87 سانتیمی.

لە درێژەی گوتەکانیدا، پیرۆزبای لە خەڵکی کوردستان کرد و گوتی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینسەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.