سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دایکی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیی لێدەکات.
رۆژی چوارشەممە 30 نیسانی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی؛ "سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.