شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەم خۆڵبارین و ناجێگرییەی كەشوهەوا كە ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان و عێراق دروستبووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێكی دیكەش بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە کەشێکی ناجێگیر لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دروستبووە كە خۆی لە خۆڵبارین و چالاکبوونی با و بروسکە و باران دەبینێتەوە، بۆ رۆژانی داھاتووش تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رۆژی شەممە کەشوھەوای ناجێگیر لەناوچەکەدا درێژەی دەبێت.
راشیگەیاند: پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە و تەنھا لەو شوێنانەی باران دەبارێت بەشێوەی کاتی کەمێک نزم دەبنەوە.
هەروەها رایگەیاند: لە ئێوارەی رۆژی شەممەی داھاتوو بەدواوە کاریگەری ئەو ناجێگیرییە لە کەشوھەوای ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و ئیتر کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.