Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 00:27

فه‌ره‌نسا له‌ پلانیدایه‌ سێ ئاژانسی حكوومی دابخات

کوردستان TV
100%

به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت فه‌ره‌نسا به‌ رژدی پێداگره‌ كه‌ ئاژانسه‌ حكوومییه‌ نا پێویسته‌كان نه‌هێڵێت.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئەمیلی دو مونشالان وەزیری دەوڵەت بۆ حیساباتی گشتی لە فەرەنسارایگەیاندووه‌ : بەئامانجی پاشەکەوتکردنی پارەی دەوڵەت و کەم کردنەوەی خەرجییەکان ،حکوومەت پێشنیاری لێکدان یان هەڵوەشاندنەوەی سێ ئاژانسی حکوومی نا پێویست ده‌كات تا کۆتایی ئەمساڵ .


لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئه‌میلی دو مونشالان رایگه‌یاندووه‌: تا کۆتایی ئه‌مساڵ لە بودجەدا پێشنیاری لێکدان یان هەڵوەشاندنەوەی سێیەکی ئاژانس و دەزگای حکوومییه‌كان ده‌كه‌ین جگە لە زانکۆکان.

 
راشیگه‌یاندووه‌ : گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێكاره‌ كارگێڕییانه‌ نزیکەی دوو بۆ سێ ملیار یۆرۆ پارە بۆ  خه‌زێنه‌ی گشتیی حکوومەت دەگەرێنێتەوە.

 جێی باسه‌، له‌ ئێستادا فرانسوا بایرۆ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، هەوڵ دەدات کورتهێنانی بودجە لە5.4% لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتیی ئەمساڵەوە کەم بکاتەوە بۆ 3% کە ئەوپەڕی سنووری دیاریکراوە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە تا ساڵی 2029


لەلایەکی تر " ئێریک لۆمبارد" وەزیری دارایی ، رایگەیاندووه‌: حکوومەت هەوڵ دەدات له‌ ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ بۆ په‌رله‌مان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، خەرجییەکان بە بڕی 40 ملیار یۆرۆ لە ساڵی دارایی داهاتوودا کەمبکاتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.