بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر ئاری غەریبی وەک سەرۆکی شارەوانی قەزای عەنکاوە دیاری کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی عەنکاوە ئەنجامدرا، ئاری غەریب قاقوس لەشوێنی سامان بۆیا یڵدا وەک سەرۆک شارەوانی قەزاکە دەستبەکاربوو.
بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر رایگەیاندووە: ''حاکم هادی دەست خۆشی ئاراستەی سەرۆکی شارەوانی پێشوو کرا لە بەرامبەر کار و چالاکییەکانی ساڵانی رابردووی هیوای خوات لە پۆستی داهاتووشدا کاری باش و سەرکەوتوانە ئەنجام بدات
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە؛ لەمڕۆوە ئاری غەریب قاقوس وەکو سەرۆکی نوێی شارەوانی قەزای عەنکاوە دەستبەکار دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.