ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی نیسان له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان بۆ پرسه‌ی ماڵئاوایی پاپا فرانسیس له رۆمای ئیتاڵیا له دیدارێكی پێشتر ڕێكنه‌خراو ڤلادیمێر زێلینسكی و دۆناڵد تره‌مپ كۆبوونه‌وه.
دیداره‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و زێلینسكی به‌ر له ڕێوڕه‌سمی ماڵئاوایی كردنی پاپا ئه‌نجامدرا، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی دیدار و یه‌كتر بینینه‌كه‌ی نێوانیان كورت بووه، به‌ڵام كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، دیدارێكی به‌رهه‌مدار و ئه‌رێنی بووه.
ستیڤن چۆنگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووه: له نزیكترین كاتدا ورده‌كاری دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و زێلینسكی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه گفتوگۆیه‌كی زۆر ئه‌رێنی و به‌رهه‌مدار بووه.
له دوای ئه‌و گرژییه‌ی كه له نێوان دۆناڵد تره‌مپ و زێلینسكی له مانگی شوباتی رابردوو له كۆشكی سپی روویدا له‌مه‌ڕ ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر كانزاكانی ئۆكراینا، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره تره‌مپ و زێلینسكی وا راشكاوانه دوو قۆڵی قسه بكه‌ن و پرسه هه‌ستیاره‌كانی نێوانیان بخه‌نه‌ڕوو كه سه‌ره‌كیترینیان پرسی وه‌ستانی جه‌نگه له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.