ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی نیسانی 2025 حووسییەکانی یه‌مه‌ن رایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکا، شەش ھێرشیان کردووەتە سەر باکووری یەمەن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا رایگه‌یاندووه حووسییەکانی یه‌مه‌ن له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویانكردووه‌ته‌وه: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکا، شەش ھێرشیان کردووەتە سەر پارێزگای سەعدە له باکووری یەمەن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ کەناڵی (مەسیرە)ی سەر بە حووسییەکانی یه‌مه‌ن بڵاویکردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکا، شەش ھێرشیان کردووەتەوە سەر پارێزگای سەعدە کە لە میانیدا ناوچەی ئال سالم- یان سەر بە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج.
کەناڵی مه‌سیره، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، هه‌روه‌ها تا ئێستا سوپای ئەمه‌ریکاش ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.