Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 06:39

تووشبوویەكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە كەركووك گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ چوارشەممە تووشبوویەكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای كەركووك گیانی لەدەستداوە كە پیاوێكی پیشەی گۆشتفرۆش و قەسابە.

زیاد ئەحمەد لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك بە (تۆڕی میدیایی كوردستان)ی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە تووشبوویەكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە كەركووك گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاند: ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی (زەكەریا قاسم) تەمەن 55 ساڵ و دانیشتووی گەڕەكی رووناكی پارێزگای كەركووكە.

هەروەها رایگەیاند: تووشبووەكە پیشەی قەساب و گۆشتفرۆش بووە و چەند رۆژێك بوو تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ببوو و لە نەخۆشخانەی گشتی كەركووك خەوێنرابوو.

سەرچاوەكەی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك ئاشكراشی كرد كە ئێستا دوو حاڵەتی دیكەی تای خوێنبەربوون لە كەركووك ماون. جەختیشی كردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

كەركووك / هەڵۆ جەباری

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.