نزیکەی 521 کەرتی دیکە لە سنووری هەولێر لە گەرەکی هەڤاڵان و نەورۆز بڕیاری سەنەدیان بۆ دەرچووە و هاووڵاتییان دەتوانن برۆن مامەڵەکانیان دەستپێبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025، یوسف تەها بەڕێوەبەری فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارت بۆ سەند بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیان: ''وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەرێوبەرایەتی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد، نزیکەی 521 کارتیان لە سنووری شارەوانیی ڕزگار گۆڕی بۆ سەنەد و داوا دەکات هاووڵاتییان بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیانیان''.
گوتیشی، کارەکانی ئەم جارەمان لە سنووری ناوچەی ڕزگاری بوو بۆ هەردوو گەڕەکی نەورۆز و هەڤاڵان، لە ئایندەیەکی نزیکدا سنوورەکانی دیکەش بەسەر دەکەینەوە، لە ئایندەدا هیچ کارتێک ناهێڵینەوە و هەموویان دەکەین بە سەنەد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارتانە زۆربەیان خانوویان لەسەر دروستکراوە و کەوتوونەتە هەردوو گەڕەکی نەورۆز و هەڤاڵان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ڕزگاری (تۆبزاوە)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ئێستا وێنەی تۆمار(تاپۆ)یان بۆ دەرچووە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تاپۆکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.