تاوەکو ئێستا ئێران و ئەمریکا دووجار بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوەو وەزیری دەرەوەی ئێرانیش هۆشداری دەدات کە نایەوێت دانیشتنی کراوە ئەنجام بدات و دەیەوێت کۆبوونەوەکان بە نهێنی بهێڵێتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە 22ی نیسانی 2025،عەباس عێراقچی بەر لەوەی گوتارەکەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کارنێگی پێشکەش بکات لە پلاتفۆرمی ئێکس بەشێک لە گوتارەکەی بڵاویکردەوە ئاماژەی پێدا، کاتێک ڕێککەوتم لەسەر پێشکەشکردنی وتارێکی سەرەکی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کارنێگی بۆ سیاسەتی ئەتۆمی، ئێران و ئەمریکا هێشتا وادەیەکیان بۆ خولی داهاتووی دانوستانەکان دیاری نەکردبوو، کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە ئاستی پسپۆڕان و ڕۆژی شەممە لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەی پرۆگرامی ئەتۆمی دەستپێبکات.
گوتیشی: وەک لە وتارە ئامادەکراوەکەمدا جەختم لەسەر کردۆتەوە، ئێران هیچ نیازێکی نییە بە ئاشکرا دانوستان بکات.
عێراقچی دەڵێت، لە وتارەکەمدا ڕوونم کردەوەتەوە کە هەندێک ''گرووپ لەبەر بەرژەوەندی تایبەت'' هەوڵدەدەن دەستکاری پرۆسەی دیپلۆماسی بکەن و لە ڕێڕەو دەریبهێنن بە ناو زراندنی شاندی دانوستانکاران، هەوڵیش دەدەن وا لە حکوومەتی ئەمریکا بکەن زۆرترین داواکاری لە ئێران بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران : '' من ڕاهاتووم بە پرسیارە قورسەکانی رۆژنامەنووسان و وەڵامدانەوە و ڕەوانەوەی ترسی هاووڵاتییان، بەڵام گۆڕینی گوتار بۆ دانیشتێکی کراوە یان مشتومرێکی گشتی، ئەمەیان ناتوانم قبوڵ بکەم حەز بەم جۆرە دانوستانە نییە، بۆ ڕایگشتیش خۆشنییە کۆمەڵێک پرسیاریان لا بەجێ دەمێنێت بێ وەڵام''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.