حكوومەتی ڤاتیكان ئەمڕۆ دووشەممە هۆكاری كۆچی دوایی پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیكان بڵاوكردەوە.
ڤاتیكان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: پاپا فرانسیس بەهۆی جەڵتەی مێشك و لاواز و سستبوونی دڵییەوە كۆچی دوایی كردووە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڤاتیكان بەفەرمی هەواڵی كۆچی دوایی پاپا فرانسیسی لە تەمەنی 88 ساڵی بڵاوكردەوە.
پاپا فرانسیس بەم دواییە بارودۆخی تەندوستی باش نەبوو و بەهۆیەوە ماوەی چەند رۆژێك بوو لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.