دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەردوو وڵاتی ئۆکراینا و ڕووسیای ئاگادار کردەوە بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەر نا چیدیکە ناوەند گیری ناکات و هەردوو وڵات پشتگوێ دەخات.
ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانی 2025، ترەمپ ڕایگەیاند: ئەگەر بێت و ڕووسیا و ئۆکراینا نەگەنە ڕێکەوتن و بیانەوێت ململانێ بکەن، چیدیکە ئەمریکا ناوەند گیری ناکات و پشتگوێیان دەخات
گوتیشی کاتم بۆیان دیاری نەکردووە بەڵام پێویستە ئەو جەنگە ڕابگرن و چیدیکە کەسی بێتاوان نەکەنە قوربانی خواستەکانیان.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئێمە نامانەوێت بکشێینەوە و جەنگەکە گەورەتر ببێت، پێشم وایە هەردوو وڵات تێدەگەن چی دەڵێم، من بڕوام وایە ئەم جەنگە کۆتایی دێت بە زووترین کات.
گوتیشی، چەندین جار کۆبوونەوە لە ئاستی لووتکە کراوە و بەڵێنی ئاگربەست دراوە بەڵام هیچ لایەنێکیان جەنگەکە ڕاناگرن.
ترەمپ گوتەکانی ئاراستەی ئۆکراینا کرد و گوتی، ''ئەمە شەڕی ئێمە نییە'' ئەگەر بە زووی کۆتای پێ نەهێنن، واز دەهێنم دەبێت خۆتان بەرگری لە خۆتان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.