Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:46

هەوڵێكی كودەتای سەربازی لە سووریا شكستی پێ هێنرا

کوردستان TV
100%

ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كرد كە توانیویانە هەوڵێكی كودەتای سەربازی لە وڵاتەكەیان شكست پێ بهێنن.

وەزیری ناوخۆی سووریا رایگەیاند: كۆمەڵێك ئەفسەری رژێمی بەشار ئەسەد پلانیان داڕشتبوو بۆ ئەنجامدانی كودەتایەكی سەربازی لە دژی حكوومەتی راگوزەری سووریا.

راشیگەیاند: بە هەوڵ و توانی هێزە ئەمنییەكانی سووریا و پاڵپشتی خەڵك توانرا هەوڵەكە پووچەڵ بكرێتەوە و لەناو ببرێت.

وەزیری ناوخۆی سووریا هیچ زانیارییەكی سەبارەت بە ناسنامە و پلە و پۆست و ژمارەی ئەو ئەفسەرانە ئاشكرا نەكرد كە هەوڵی كودەتاكەیان دابوو.

جەختیشی كردەوە كە لە دەستگیركردن و راوەدوونانی كەسانی لەیاسادەرچوو بەردەوام دەبن بە ئامانجی فەراهمكردنی ئەمن و ئاسایش بۆ تەواوی سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.