ئەمشەو هەوادارانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان چاویان لەسەر یاریگەی (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) دەبێت بۆ یاریی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئارسناڵ لە یاریی گەڕانەوەی چواریەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پلاتفۆڕمی (شات جی پی تی) كە یەكێكە لە پلاتفۆڕمە بەناوبانگەكانی بواری زیرەكی دەستكرد، لەبارەی یارییەكە و ئەنجامەكە بۆچوونی خۆی بڵاوكردۆتەوە.
پلاتفۆڕمەكە لەبارەی یارییەكە دەڵێت: هەرچەندە یانەی ریال مەدرید لە یاریی چووندا بە 3 گۆڵ لەدواوەیە، بەڵام هەلی گەڕانەوە و بردنەوەی لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەهێزە، بەتایبەت ئەگەر بتوانێت لە خولەكانی سەرەتا و بە خێرایی گۆڵێك تۆمار بكات.
هەروەها دەڵێت: هەرچەندە یانەی ریال مەدرید یارییەكە دەباتەوە، بەڵام بردنەوەكەی نابێتە هۆی سەركەوتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
دەشڵێت: پێشبینی دەكەین یانەی ریال مەدرید یارییەكە بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بباتەوە، واتە یانەی ئارسناڵ بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ لە هەردوو یاریی چوون و هاتندا سەردەكەوێت بۆ یاریی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.