له په‌راوێزی دیداری سلێمانی، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/4/16 له سلێمانى، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقى فيدراڵ كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سياسى و گشتيی وڵات و دۆسییە هاوبەشەكان تاوتوێ كران و جەخت لەسەر بەردەواميی هەماهەنگی و هاوكاريی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها بەهێزكردنی هاوكاريی نێوان هێزە نیشتمانییەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سەقامگیرى كرايه‌وه، بە شێوەیەك كە خزمەتی يه‌كڕيزيى نيشتمانى و بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بكات و هاوكار بێت بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی فیدراڵ لە جێبەجێكردنی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراق.
نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له گرنگيی مسۆگه‌ر‌كردنى ماف و شایستە دەستووریيەكانی هەرێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها پابەنديی هه‌رێمى كوردستانى بۆ بەهێزكردنی هاوكاريی بنیاتنەر لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌كان دووپات كرده‌وه، بە جۆرێك كە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزكردنی لێكگەییشتن و هاوبەشی له‌نێوان هه‌ردوولادا و هاوسەنگی و سەقامگیريی وڵات بپارێزێت.
دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
تيايدا جەخت لەسەر پێویستیی دووركەوتنەوەی عێراق لە ململانێكان و پشتگیريی ئەو دەستپێشخەرییانە كرایەوە كە ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیالۆگ دەگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.