محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌لومه‌رج له‌باره‌و به‌دڵنیایی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م و خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16ی نیسانی 2025 محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له میانی پیشكه‌شكردنی گوتارێكی له دیداری تایبه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "خه‌ڵك پێویستی به سیاسی ته‌كنۆكراته و له سیاسییه‌كانی ئێستا بێزار بوونه، بۆیه به مافی خۆمی ده‌زانم له‌پێناو خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌م و خۆم كاندید بكه‌مه‌وه، ئامانجیشم ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرمه‌وه ئه‌ویش له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك".
شیاع سوودانی له دریژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ت نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه سیاسییه‌كانی عێراق له رابردوودا كردوویانه، ئێمه‌ش مه‌یدانه‌كه چۆڵ ناكه‌ین بۆ گه‌نده‌ڵكاران و به‌شدار ده‌بین له هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه به پاڵپشتی دڵسۆزانی وڵات له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌وره‌تر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه زیاتر دواو رایگه‌یاند: ده‌بێت یه‌كگرتوویی ناوخۆیی به‌هیز بكه‌ین و هه‌ستیارتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین، له‌پیناو سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی هاووڵاتییان له ئاڵنگارییه‌كان یه‌ك ده‌ست بین بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و به‌هێزتركردنی لایه‌نی ئه‌منی له سنووره‌كان و له ناوه‌خۆیی وڵات‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.