ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کریستیانە هۆمان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پرسەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.
رۆژی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له كريستيانه هۆمان، باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه".
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ "له ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش كرد. له‌مباره‌وه، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و كێشه و ناكۆكييه‌كان، ئاشتييانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی و کریستیانە هۆمان دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خىان تاوتوێکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.