Erbil 31°C دووشەممە 28 نیسان 05:31

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و ناوچەكەیان تاوتوێکرد.

 

ڕۆژی سێشەممە 15ی نیسانی 2025 بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە؛ "لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد".

 

لە دیدارەكەدا؛ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی لە دۆستایەتی و هاوبەشیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان كردەوە لەپێناو دابینكردنی سەقامگیری و پێشڤەچوون لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.

لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە بارەگای بارزانی رایگەیاند؛ "گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و ناوچەكە بە گشتی كرا و بیروڕا لەبارەی گرفت و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخی لایەنە كوردییەكانی سووریا و داهاتوو و پەیوەندییان لەگەڵ حكوومەتی تازەی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا".

زیاتر روونکراوەتەوە؛ "لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئالنگارییەكان".

 

هەروەها لە دیدارەکەی سەرۆک بارزانی و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.