Erbil 11°C سێشەممە 15 نیسان 08:22

یەكێتی شەتڕەنجی ئیماڕات ڕێككەوتنێك لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خازاد ئیمزا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی ترێم مەتەڕ ترێم سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی ئیماڕات و د. دڵزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد، رێكەوتنێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان یەكێتی شەتڕەنجی ئیماڕات لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد ئیمزا كرا، ئەویش سەبارەت بە هاوكاریكردنی وڵاتی ئیماڕات لەو هەنگاوانەی كە هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی وانەی شەتڕەنج لە قوتابخانەكان.

لەو ڕێككەوتنەدا چەندین خاڵ ئاماژەی بۆ كراوە، لەوانە چۆنیتی كاری لیژنەكان و ئەو ڕێكارانەی كە یانەی شەتڕەنج بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە گرتوویەتییەبەر، هەروەها چۆنێتی هەڵبژاردنی بابەتە ستاندارەكانی ناو ئەو كتێبە و چ ڕێكارێك لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گیرایەبەر، لەگەڵ ئەو كۆنفرانسەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە زۆر بەگرنگییەوە پێشوازیان لێ كرد.

جێی باسە لە دوایین دیداری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ د. دڵزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی شەتڕەنجی خانزاد، سەرۆكی حكوومەت پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی خوێنددنی وانەی شەتڕەنج لە ناوەندەكانی خوێندن دەربڕی.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.