ئهمڕۆ شهممه 12ی نیسانی 2025 ، 102 ساڵ تێپهر دهبێت بهسهر به پارێزگا بوونی ههولێر، بهو بۆنهیهوه ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر پهیامێكی بڵاوكردووهتهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی ...
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی 102 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، قەڵای بەرز و پڕشکۆی پێکەوە ژیان و یەکترقەبوڵکردنی ئاینی، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەکەمان بە تایبەتی و سەرجەم کوردستانیان بە گشتیی دەکەین.
ئومێد دەکەین هەمیشە هەولێری سەربەرز، هەولێری سیمبولی ئاوەدانی، ئارامی، سەرتۆپکی مقاوەمەت و پێشەنگی ئازادیخوازی و خۆڕاگری و بەرگری، سەرقافڵەی قوربانیدان و خەبات، هەڵگری ئاڵای بەیەکەوە ژیان و تەبایی و برایەتی، بە گەشاوەیی و جوانی و ئاوەدانی و ئارامی بمێنێتەوە، کە ئەمڕۆ بۆتە ناوەندی هاوکێشە سیاسییەکان و بڕیاری یەکلاکەرەوە.
جارێکی دیکە 102 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر لە خۆمان و دانیشتوانی خۆشەویستی شارەکەمان و هەموو کوردستانیان پیرۆزبێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
12-4-2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.