دوای ئه‌وه‌ی چین به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌ڕێژه‌ی 125% باجی خسته سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوخاكی چین ،كۆشكی سپی رایگه‌یاند ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنی تازه‌ین له‌گه‌ل چین سه‌باره‌ت به ڕێكخستنی باجه‌كان .
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه ، کۆشکی سپی دووپاتی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا نیازی کراوەیی خۆی دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ چین سەبارەت بە باج، بەمەرجێک پەکین گەرەنتی یاساکانی بازرگانی دادپەروەرانە لە نێوان هەردوولادا بکات.
کاڕۆلین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک ترامپ پێی وایە گەیشتن بە دادپەروەری لە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ چین پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوە نییە، بەڵکو بەندە بە لێکتێگەیشتن و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمه‌ریکاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، کۆشکی سپی پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ببێتە هۆی هاوسەنگکردنەوەی بازرگانی لەگەڵ چین.
کاڕۆلین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سەرۆک ترامپ گەشبینە بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ چین و وڵاتانی تر، بەمەرجێک ڕێوشوێنی ڕاستەقینە لەخۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی بازرگانیی دادپەروەرانە کە زیان بە ئابووری ئەمه‌ریکا نه‌گه‌یه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.