یانەی دهۆك بڕیاریداوە دوور لە چاوی كامێرا و دەزگاكانی راگەیاند مەشق و راهێنانەكانی ئەنجام بدات بە مەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یاریی گەڕانەوەی كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو.
یانەی دهۆك رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەنێو یاریگە و جەماوەری خۆیدا یاریی گەڕانەوەی كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو بەرامبەر یانەی قادسییەی كوێتی ئەنجام دەدات، یانەكە لە یاریی چووندا لەنێو وڵاتی كوێت بە ئەنجامی 0-0 یەكسان ببوو.
یانەی دهۆك بڵاوی كردەوە: ئاگاداری گشت دەزگاكانی راگەیاندن دەكەینەوە كە راهێنانی یاریزانانی یانەی دهۆك بەشێوەی داخراو و دوور لە چاوی كامێراكان ئەنجام دەدرێت.
بڵاویشی كردەوە: تەنیا رۆژێك پێش ئەنجامدانی یارییەكە (واتە رۆژی دووشەممە) رێگە بە دەزگاكانی راگەیاندن دەدرێت مەشق و راهێنانەكانی یاریزانانی یانەی دهۆك بگوازنەوە.
یانەی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا كە هۆكاری ئەنجامدانی مەشق و راهێنانەكان بەشێوەی داخراوی بۆ ئەوەیە كە ئامانجی یانەكە بهێتە دی و سەركەوتن لە یاریی رۆژی سێشەممەی داهاتوو تۆمار بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.