Erbil 11°C ھەینی 18 نیسان 02:14

توركیا: سبه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌ ئیستانبول كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

میدیای فه‌رمی توركیا (ئه‌نادۆڵ ) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ،بڕیاروایه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2025 له‌ شاری ئیستانبول هه‌ردوو شاندی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا بۆ جاری دووه‌م كۆببنه‌وه‌ .

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 9-ی نیسانی 2025ئاژانسی هه‌واڵی (ئانادۆڵ)ی توركیا له‌ زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ڕایانگەیاندووه‌ ، سبەی پێنجشەممە بۆ جاری دووەم، شاندەکانی ئەمه‌ریکا و ڕووسیا لە ئیستانبوڵ له‌ كونسوڵگه‌ریی رووسیا کۆدەبنەوە .

هاوكات ئاژانسی ھەواڵیی "تاس" بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمه‌ریکا، ئەلێکساندەر دارچیڤ وەک سەرۆکی شاندی رووسیا لە کۆبوونەوەکەی سبەی پێنجشەممە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندی ئەمه‌ریکا دەستنیشان کراوە .

لە بەرامبەردا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رووسیا و ناوەڕاستی ئەورووپا، سۆناتا کوڵتەر وەک سەرۆکی شاندی ئەمه‌ریکا لە کۆبوونەوەکەی سبەی پێنجشەممە لەگەڵ شاندی رووسیا، دەستنیشان کراوە .

هه‌ر دوێنێ سێشەممە 8ی نیسانی 2025 تامی بروس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند ، 10ی ئەم مانگە، دووەم کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی ئەمه‌ریکا و رووسیا لە ئیستانبول ئەنجام دەدرێت .

تامی بروس ئاماژەی بەوەشدا بوو ، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاسایشی ئۆکراینا ناکرێت.

جێی سه‌ره‌نجه‌ ، یەکەم کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی ئەمه‌ریکا و رووسیا لە 27ی مانگی شوباتی رابردوو لە کۆنسولخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە ئیستانبول ئەنجامدرا کە حەوت کاتژمێر و 30ی خولەکی خایاند .

 

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.