Erbil 14°C پێنجشەممە 17 نیسان 09:33

نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی دەیانەوێ بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەت پێکبێت

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات باسی لە گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و پرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی خستە روو.

 

رۆژی سێشەممە 8ـی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاندی بەشداربووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە لووتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی لە ئیمارات کرد و لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لەوە كرد، ئیمارات بایەخێكی زۆر بە كوردستان دەدات، بڕیاریان داوە نێردەیەك تەنیا بۆ كوردستان دەستنیشان بكەن و لە ماوەیەكی كورتدا ئەو نێردەیە دەست بە كارەكانی دەكات، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە پێوەندیی هەرێمی كوردستان و ئیمارات زۆر بەرەوپێشەوە چووە.

 

 

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی؛ "گفتوگۆیەکی رژد لە نێوان ئێمە و یەکێتیدا هەیە. جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزان بوونە هۆی ئەوەی  تاوەکوو ئێستە دوا بکەوێت، بەڵام پێموایە ئێمە لەسەر ڕێچکەیەکی دروستین بۆ پێکهێنانی حکوومەت."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی؛ "هەردوو لایەن دەیانەوێت لە ماوەیەکی زوودا کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنرێت و نایانەوێت، بابەتەکە تاوەکوو مانگی حەوت و هەشت درێژە بکێشێت".

 

هەر لەو لێدوانە رۆژنامەڤانییەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کە لە ئاداری 2023ـەوە بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی لە پاریس وەستاوە، دووپاتیکردەوە: "هەندێک کێشەی تەکنینی لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان هەن. وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا نەوت، لە ڕێگەی بۆریی (تورکیا – عێراق) هەناردە بکرێتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.