Erbil 21°C دووشەممە 07 نیسان 21:29

حكوومه‌تی هه‌رێم : زه‌وی به‌سه‌ر هه‌زار و 628 كارمه‌ندی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابه‌ش ده‌كرێت

100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7ی نیسان 20250 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاندووه‌ ، له‌‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،له‌ سنووری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی به‌ كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵایی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌درێت .

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا رایگه‌یاندووه‌ ، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی فەرمیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە ، زەوی بەسەر هەزار و 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا دابەش دەكرێت .

لە نووسراوەكەدا بە ژمارە (1188) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی نیسانی 2025 هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە مەرجێك پێشتر سوودمەند نەبووبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت كە لەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت .

جێی باسە لە خشتەكەدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەك لە دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی و نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای دهۆك دیاری كراون كە كۆی گشتی هەزار و 628 فەرمانبەرن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.