Erbil 28°C سێشەممە 08 نیسان 14:16

وەزارەتی ڕۆشنبیری پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی سازدەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، پینجه‌مین خولی فێستیڤاڵی كه‌له‌پووری سریانی ساز ده‌كات .

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هاتووه‌ ، بە بۆنەی سەری ساڵی نەتەوەیی سریان، ناسراو بە "جەژنی ئەکیتۆ"، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی ساز دەکات .

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری راشیگه‌یاندووه‌ ، سبەی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، فێستیڤاڵەکە دەست پێ دەکات و تا ڕۆژی 10ـی نیسانی 2025 بەردەوام دەبێت .

فێستیڤاڵی کەلەپووری سریانی، بە كه‌ژاوه‌ی جەماوەری دەست پێ دەکات، کە گوزارشتە لە نەریتی دێرینی سریانی و رێكردنه‌كه‌ لە بەردەم قوتابخانەی ئامادەیی نموونەیی عەنکاوەی بەهرەداران دەست پێ دەکات تا مۆزەخانەی کەلەپووری سریانی بەرامبەر گردی شوێنەواری "قەسر" به‌رده‌وام ده‌بیت .

بریار وایه‌ ،  لە ڕۆژانی فێستیڤاڵدا چەندین چالاکی هونەری و ئەدەبی ئه‌نجام بدرێن .

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.