كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ناسراو به (ئه‌پیكۆر ) له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی شه‌ڕقوڵئه‌وستی ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه ئه‌پیكۆر بۆچوونی وایه هه‌ولێر و سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگرن له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم .
ئه‌مرۆ دووشەممە، 31-03-2025، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە ڕاگەیەنراوێكی فه‌رمیدا هەواڵێکی ڕۆژنامەی "شەڕقولئەوست"ـی ڕەت کردەوە له تۆڕی (ئێكس) کە باسی لەوە کرد بوو ، ئەپیکور هەولێر بە هۆی دواکەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان تۆمەتبار دەکات و ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌پیكۆر هه‌وڵه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنێت كه هه‌موو كات خه‌مخۆرانه له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات نه‌وتی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه .
له ڕاگه‌یه‌نراوه فه‌رمییه‌كه‌ی (ئه‌پیكۆر) دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکە، هەوڵە گشتی و تایبەتەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دووبارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا بەرز دەنرخێنن .
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئه‌پیكۆر ) دووپاتیشی کردووەتەوە،به دڵنیایی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق و به‌هیوان گرفته‌كان به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.