Erbil 19°C چوارشەممە 02 نیسان 06:26

كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و كەشوهەوا ساردتر دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو و رایگەیاند كە لە هەردوو رۆژەكەدا بارانبارین بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەش دا كە پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە و كەشوهەوا سارد دەبێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئاسمان بەگشتى لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت لەگەل بەردەوامی دابارینی تاوەباران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی كوردستان، بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ نیمچەهەور پەلەهەور دەگۆڕێت.

راشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و پێشبینی دەكرێت 6 تا 8 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەكشەممە نزم ببێتەوە .

بۆ كەشوهەوای سبەی سێشەممە، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ دابارین دەست پێ دەکات، پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە کاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی تر بەشێوەی تاوەباران وبروسکە .

هەروەها رایگەیاند: پلەکانی گەرمای سبەی سێشەممە بەراود بە ئەمڕۆ دووشەممە كەمێك بەرز دەبنەوە بە 2 تا 4 پلەی سیلیزی .

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە خستەڕوو:

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.