شەوی رابردوو لەنێو شارۆچكەی كەلار شەڕ لەنێوان چەند گەنجێك دروستبوو، یەكێك لە گەنجەكان بەهۆی بەركەوتنی چەقۆ بریندار بوو و دواتر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەنێو بازاڕی کەلار شەڕ لەنێوان چەند گەنج دروست بوو، دوای بەرکەوتنی چەقۆ یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
ئەو گەنجەی گیانلەدەستداوە ناوی (ئالان ئاسۆ محەمەد) لەدایکبووی ساڵی 2007 و دانیشتووی گەڕەکی سەکەوتنی شارۆچكەی کەلارە.
پۆلیس بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ئ. ا. ح) لەدایکبووی 2006 لەگەڵ دوو تۆمەتباری دیکە کە بەژداربوون لە شەڕەکەدا، دەستگیر بکەن .
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا كە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، هەروەها لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.