جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، قۆناغی یه‌كه‌می ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واو بووه و له دایكبووانی ته‌مه‌نی 2007 كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن ژماره‌یان ملیۆنێك ده‌نگده‌ر زیاتر ده‌بێت .
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26-3-2025 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند ، قۆناغی یه‌كه‌می ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واو بووه و ئێستا له قۆناغی پشكنینی ئامێره‌كان و چێك كردنه‌وه‌ی ناوی ته‌واوی ده‌نگده‌رانین كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت سه‌رووی 25 ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن .
جومانه غه‌لای ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگده‌ر زیاد بووه بۆ ده‌نگدان ئه‌وانیش له‌دایكبووانی ته‌مه‌نی 2007 كه یه‌كه‌مجاره ده‌نگ ده‌ده‌ن ،راشیگه‌یاند ، ده‌بێت سه‌رجه‌م هاوڵاتییان تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگدان نوێ بكه‌نه‌وه و نابێت كه‌س له شارێكی تر ده‌نگ بدات كه ناوی تێدا تۆمار نه‌كرا بیت جگه له هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان كه پێویسته ناویان تۆمار بكرێت .
جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ،داواشی لە هەموو دەنگدەران كرد سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن له شاره‌كانیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری پێویست، لەوانە سڕینەوەی ناوەكان لە حاڵەتەكانی مردن، ڕاستكردنەوەی داتاكان و گواستنەوەی تۆماركردن لە نێوان پارێزگاكان یان لەناو هەمان پارێزگادا و داواشی كرد سوود له‌و كاته وه‌ربگرن كه ماوه له‌به‌رده‌مییاندا .
جومانه غه‌لای له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارە 12ی ساڵی 2018، لە ئێستادا دەنگدان لە ڕێگەی باڵیۆزخانەكانەوە له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئەنجام نادرێت و تا ئێستاش ئەم بژاردەیە لە بڕیارەكانی دەستەی كۆمسیاراندا پێشنیار نەكراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.