ئەمرۆ چوارشەممە 26ی ئاداری 2025، بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردتان ڕایگەیاند، دەستکراوەتەوە بە پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزای حاجیان لە شاری هەولێر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی ده‌ستیان كردووه به پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای حاجیان كه له شاری هه‌ولێری پایته‌خت كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی كوردستان و ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عیراقی كاره‌كان ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه به كۆتایی بێت
شایانی باسه ساڵانی پێشتر ده‌بوایه هه‌موو پاسپۆرتی حاجیانی كوردستان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا یاخود عه‌ممانی پایته‌ختی ئۆردن بكرێت به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای حه‌ج زۆرجاریش كێشه بۆ پاسپۆرته‌كان دروست ده‌بوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دوای هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پرۆسه‌یه له ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت راسته‌وخۆ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان چاره ده‌كرێت تاوه‌كوو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه ڤیزایان بۆ دابین بكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.