دوای کۆبوونەوەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ ماکرۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا له واشنتۆن، جەخت لەسەر ئیرادەی سیاسیی کرایەوە بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌بواری سیاسه‌تی په‌ره‌دان به پیشه‌سازی به‌رگریی له‌نێوان هه‌ردوولا .
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، دوای پیشوازی كردن له هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌لایه‌ن ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن له دیدارێكی نێوانیاندا جه‌خت له كاری هاوبه‌شی سیاسی و ئه‌منیی كرایه‌وه، جگه له‌وه لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پیشه‌سازی به‌رگریی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی نێوانیان بوو .
له دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا هه‌ردوولا كۆك بوون كه پشتگیریی له پڕۆسه‌ی ڕاگوزه‌ری سیاسی له سووریادا بكه‌ن و ده‌ستوه‌ردانه‌كان كه‌مبكرێته‌وه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی و یاسایی بۆ سووریا .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هاكان فیدان داوای له ماركۆ ڕۆبیۆ كرد كه ده‌رچه‌یه‌كی سیاسی و واقیعی بدۆزرێته‌وه بۆ ئاگربه‌ستی یه‌كجاره‌كی غه‌ززه ، تا چیتر هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی نه‌بنه قوربانی ململانێكانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.