ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دا دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمان بۆ سبەی چوارشەممە دوابخرێت، كە تێیدا بڕیاربوو دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بڕیاردرا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەی چوارشەممە دوابخرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان تیڤی)، دواخستنی دانیشتنەكە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتارانەوە بووە كە جگە لە پەلەمانتارانی كورد، رێژەیەكی كەم لە پەرلەمانتارانی سوننە و شیعە لە پەرلەمانی عێراق ئامادەبوون.
هەروەك لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتبوو كە لە بڕگەی یەكەمدا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.