Erbil 7°C چوارشەممە 26 ئازار 04:54

لە یەكەم بڕگەی دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكرایەوە و تێیدا دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەدا دیاریكراوە.

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی سێشەممەی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە لە یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەدا پڕۆژەیاسای بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە كە دانیشتنەكە لە كاتژمێر 8ی سبەش شەو دەست پێ دەكات.

هەر ئەمشەو دووشەممە د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو: بەسوپاسەوە ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی سێشەممە.

د. شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشدابوو كە لەگەڵ فڕاکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق قسەیان کردووە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕێنرێت.

جەختیشی كردەوە كە بەم كارە، داواكەی سەرۆک بارزانی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابوویان بە نوێنەر و کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێبەجێ کرا.

ئەگەر سبەی سێشەممە دەنگ بە پڕۆژەیاساكە بدرێت، ئەوا خەونی هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەبێتە ڕاستی و بەفەرمی ئەو شارە دەبێتە پارێزگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.