ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردان و بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەیشتنی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچە، بیروڕاشیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ ئاڵوگۆڕ کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.