وەزیری ناوخۆی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرای كرد، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی ئەستەنبۆڵ زیاتر لە هەزار كەس دەستگیركراون.
ماوەی چەند خۆپیشاندان لە شاری ئەستەنبۆڵ دەستی پێ كردووە و هەزاران هاووڵاتی ئەو شارە لە دژی بڕیاری دەستگیركردن و دوورخستنەوەی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵ گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەم خۆپیشاندانانەی بە نایاسایی و پێچەوانەی یاساكان وەسف كرد.
جەختیشی كردەوە كە لە رۆژی 19ی مانگەوە تا شەوی رابردوو 1133 كەس بەهۆی ئەنجامدانی ئەم خۆپیشاندانانە و ئەنجامدانی كاری توندوتیژی دەستگیركراون.
دوێنێ یەكشەممە دادگای توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و دەیان فەرمانبەری دیكەی شارەوانییەكەی دەستگیركرد.
هەر دوێنێ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆی فەرمانی دوورخستنەوەی ئیمامئۆغلۆی بەشێوەی كاتی لە پۆستی سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵ دەركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.