ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، بە ئامادەبوونی فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له هونه‌رمه‌ند ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرد .
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ربری و دووپاتیكرده‌وه، كه بەردەوام ئەوەی گوتووە کە لە بنەڕەتدا کورده‌و شانازی بە کوردبوونی خۆیەوە دەکات، گوتیشی باوکم دزەییە و دایکیشم شێروانییە .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای ته‌ندورستی باشی بۆ خواست و، جه‌ختی كرده‌وه، كه‌وا ئیلهام مه‌دفه‌عی یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ستایلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و شه‌یدایانی گۆرانیه‌كانی یه‌كجار زۆرن و توانیویه‌تی به تێكه‌ڵ كردنی ژه‌نینی گیتاری رۆژئاوایی و گۆرانی فۆلكلۆری عێراقی ناوبانگی جه‌ماوه‌ری په‌یدا بكات .
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له بیرۆكه‌و پلانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئیلهام مه‌دفه‌عی كرا، كه به نیازه له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز لە ماوەی داهاتوو ئه‌نجامی بدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.