نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانیی عێراق بڵاویكرده‌وه، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتیمانیی عێراق و دانیال ڕوبنستین ڕاوێژکاری کاروباری ئەمەریکا لە دیدارێکدا، پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گۆڕانکارییەکانی ناوچەكه‌یان تاوتوێ كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر دوو لایه‌ن جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریی عێراق لە ناوچەکە و لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی كردۆته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه بڕیاربوو له مانگی ئه‌یلولی ساڵی دوو هه‌زار و بیست و شه‌ش، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵاته‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.