Erbil 28°C چوارشەممە 02 نیسان 17:32

شیعەكانی عێراق پێشبینی یەكەم رۆژی جەژن دەكەن

کوردستان TV
100%

مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پێشبینی كردووە رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت.

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەكرێ رۆژی دووشەممە 31ی ئاداری 2025 یەكەم رۆژی مانگی شەوال و جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت.

پێشتر دیوانی وەقفی سوننی عێراق و زۆرێك لە فەرمانگە فەلەكییەكانی میسڕ و سعوودییە و جیهان پێشبینییان كردبوو رۆژی یەكەشممە 30ی ئاداری 2025 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.