له‌چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چین و ژاپۆن له تۆكیۆ كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه دێته به‌ر ده‌مییان .
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، تاكێشی ئیوایا وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەگه‌ڵ هاوتاكه‌ی وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە تۆکیۆ کۆبوونەوە بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی بیروڕاكانیان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ریان .
له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و چین جه‌خت له كاری هاوبه‌شی سیاسی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌نێوانیاندا كرایه‌وه ، بڕیار درا پێكه‌وه و به هاوبه‌شی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ببنه‌وه و سنووره‌كانی یه‌كتر بپارێزن زانیارییه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن بۆ پاراستنی هه‌ردوو وڵات له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.