دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی لاوەکی کارەبا له کارەبای فڕۆكه‌خانه‌ی هیسڕۆ كه‌وته‌وه ،سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستان ، به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی هیسڕۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاندووه ، دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه .
ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس )ئه‌مرۆ شه‌ممه 22-3-2025 له زاری به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ی هیسڕۆ له ڕۆژئاوای له‌نده‌ن له به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئاگره‌كه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای فڕۆكه‌خانه‌ی هیسڕۆ كۆنتڕۆل كراوه و ئیستا دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و گه‌شته‌كانیش ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه
به پێی گوته‌ی کاربەدەستانی لەندەن ، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای فڕۆكه‌خانه‌ی هیسڕۆ بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسڕۆ بووه‌ستێت، ئه‌ویش له‌به‌ر سه‌لامه‌تی سه‌رنشینان و گه‌شتیاران .
فڕۆکەخانەی هیسڕۆی بەریتانیا قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەیه له‌سه‌ر ئاستی ئەورووپا و ڕۆژانه هه‌زاره‌ها گه‌شتیار له‌م فرۆكه‌خانه‌یه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ وڵاتانی جیهان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.