بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتیی، هاووڵاتییانی فینلەندا بۆ ئەم ساڵیش وەک دڵخۆشترین گەلی جیهان دەستنیشانکراون، هاووڵاتییانی عێراقیش لەو ڕیزبەندییەدا بۆ دڵخۆشترین گەلانی جیهان 9 پلە پاشەکشەیان کردووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی سەنتەری خۆشگوزەرانی لە زانکۆی (ئۆکسفۆرد) کە بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی گەشەپێدانی چارەسەری نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی دڵخۆشترین و غەمبارترین گەلانی جیهان بۆ ساڵی 2025 ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە هاووڵاتییانی فینلەندا دڵخۆشترین گەلی جیهانن.
هەر بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە، هاووڵاتییانی عێراق 9 پلە پاشەکشەیان کردووە لە پلەی 101ی دڵخۆشترین گەلانی جیهان دێن.
هەروەها هاووڵاتییانی ئەفغانستان لەو لێکۆڵینەوەیەدا وەک غەمبارترین گەلی جیهان دەستنیشانکراون.
هەردوو دامەزراوەكە ڕیزبەندی 10 دڵخۆشترین وڵاتانی جیهانیان بەمشێوەی خوارەوە پۆلێن كردووە:-
1- فینلاند
2- دانیمارک
3- ئایسلاند
4- سوێد
5- هۆڵەندا
6- کۆستاریکا
7- نەرویج
8- ئیسرائیل
9- لۆکسمبۆرگ
10- مەکسیک
هەروەها ڕیزبەندی 10 غەمبارترین گەلانی جیهانیش بەمشێوەیە:-
1- ئەفغانستان
2- سیرالیۆن
3- لوبنان
4- مالاوی
5- زیمبابوی
6- بۆتسوانا
7- کۆماری کۆنگۆ
8- یەمەن
9- کۆمۆرۆس
10- لیسۆسۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.