له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕۆژانی نه‌ورۆز وه‌كو نه‌ریتی ساڵانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر پلان و به‌رنامه‌ی خۆی ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مرۆپێنجشه‌ممه رایگه‌یاندووه، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌و ڕێگه‌یانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شوێنه گه‌شتیاری و سه‌یرانگه‌كان له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا قه‌ده‌غه ده‌كرێت .
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/3/2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و لە پێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ و کەم کردنەوەی جەنجاڵی، لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا بڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە، لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکوو 12ی شەو، لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگه‌کان، تاوەکوو پشووی جەژن کۆتایی دێت .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م بڕیاره هه‌موو ڕێگاكانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و له به‌یانی 21-3-2025 كاتژمێر حه‌وت یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.