دوای بێسەروشوێنبوونی گەنجێك لە شارۆچکەی حاجیاوای سنووری ئیدارەی ڕاپەڕين، پۆلیسی راپەڕین دۆزینەوەی هەرزەکارەکەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: دوای بڵاوکردنەوەی بێسەروشوێنبوونی گەنجێكی دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوا، توانرا بە هەماهەنگیی پۆلیسی سلێمانی گەنجەكە بدۆزرێتەوە.
ئەو گەنجە ناوی (ئەلەند قانیع حەمەد) لەدایکبووی ساڵی 2007 دانیشتووی حاجیاوایە، لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
بە گوتەی کەسوکارەکەی ماوەی 8 ڕۆژە بێسەروشوێن ببوو و لێی بێ هەواڵ بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.