وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 48 ملیار دیناری وه‌كو داهاتی نا نه‌وتی بۆ مانگی دوو خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق
ئه‌مڕۆ دووشەممە 17 ی ئازاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2025 پاره‌داركرا کە بڕەکەی ( ٤٨،٧٢٢،٢٣٩،٠٠٠) چل و هەشت ملیار‌و حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق .
جێی سه‌ره‌نجه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار درا لیستی مووچه‌ی مانگی سێ به‌زووترین كات بنێردرێت بۆ به‌غدا ، بۆ ئه‌وه‌ی پێش هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی مانگی سێ دابه‌ش بكرێت .
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی سێی ته‌واو كردووه و بڕیار وایه به‌یانی سێشه‌ممه 18-3-2025 له‌ڕێگه‌ی شاندێكی ته‌كنیكییه‌وه بنێردرێت بۆ به‌غدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.