Erbil 16°C دووشەممە 17 ئازار 01:37

لە كەلار ماتۆڕسكیلێك لە ئافرەتێكی دا و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەست دا

100%

ئەمشەو یەكشەممە لە شاری كەلار رووداوێكی هاتوچۆ كەوتەوە و ماتۆڕسكیلێك لە ئافرەتێكی دا، دوای برینداربوونی هەردووكیان و رەوانەكردنیان بۆ نەخۆشخانە، كەمێك پێش ئێستا لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە: لەنێو شاری کەلار و لە گەڕەکی گۆران رووداوێكی هاتوچۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە دووکەس بەسەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بڵاویشی كردەوە: رووداوەكە بەمشێوەیە بووە كە ماتۆڕسکیلێك لە ئافرەتێکی داوە و دواتریش وەرگەڕاوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای رووداوكە ئافرەتەكە و ماتۆڕسوارەكە رەوانەی نەخۆشخانە كران، بەڵام كەمێك پێش ئێستا بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەكە گیانی لە دەست دا.

وێنە: ماتۆڕسكیلەكە دوای كەوتنەوەی رووداوەكە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.