بڕیارە به‌یانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.
پێشه‌وا هه‌ورامی ووته‌بێژی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بریاره به‌یانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڤل تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان بۆ تاوتوێی كردنی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەروەها خۆ ئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان كۆببنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه بریار وایه به‌یانی هه‌ردوولایه‌ن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
لەدوای هەڵبژاردن، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان ئه‌نجامداوه و لە زۆر بابەت گەیشتوونەتە رێککەوتن.
چاوەڕوان دەکرێت بە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ خێراتر ببن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.