هەروەها لە پهیوهندیهكهدا بۆچوونەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی نوێ لە سوریا، کە دەبێت ڕەنگدانەوەی باش لهسهر ههموو چین و توێژهكانی كۆمهڵگا ههبێت، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و کارکردن بۆ پڕۆسەیەکی سیاسی ههمه جۆره و گشتگیر کردەوە.
هەروەها جەختیان لەسهر گرنگی سەقامگیرکردنی لوبنان و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و پاراستنی ئاگربەست و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە ئاگربەستێک کە ڕەنگە سەرهەڵبدات بۆ پابەندبوون پێیەوە.
سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە، و ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری له ناوچهكه و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئالۆزیهكان، هاوکات جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتیانە بۆ پرسی ئێران و دوورکەوتنەوە لە مەترسی پەرەسەندن و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندبوونی عێراقی بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی هاوکارییەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابووری و ڕۆشنبیریدا، هەروەها تیشکیان خسته سەر ئەو پڕۆژە گرنگانەی کە کۆمپانیا فەرەنسییەکان ئەنجامی دەدەن و توانای فراوانکردنیان ههیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.