ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا: عێراق له‌به‌رده‌م سزای توندی واشنتۆندایه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هۆشداری به عێراق ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، ده‌بێت به‌غدا ئاگاداری بریاره‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به پرسی هاورده‌ی غازی ئێران بێت پێش ئه‌وه‌ی كار له كاربترازێت.
جۆو وێڵسن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسیانی عێراق هێشتا به ئاشكرا باس له گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه له ئێرانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای تێبینی كردنه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، عێراق تا ئێستا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی واشنتۆنه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به پرسی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه له تارانه‌وه و ئێستاش كاتی تێگه‌یشتنه بۆ ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌و هۆشدارییانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه عێراق له‌به‌رده‌م سزای توندی واشنتۆندایه و سه‌رده‌می گواستنەوەی سەرچاوەكانی وزەی ئێران و دابینكردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو وڵاتە كۆتاییهاتووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.